کوردستانی
ژمارهیهكى ترى ئاواره به وهرگرتنى هاوكارییهوه كوردستان بهجێدههێڵن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بۆ جارێكى تر گەڕانەوەی ژمارهیهكى ترى ئاوارەی نیشتەجێی كەمپێكی سنووری هەولێر بۆ زێدی خۆیان رادەگهیاند و ئاماژه بهوهدهكات "ژمارهیان زیاتر لە 500 ئاوارهیه و هاوكاری داراییشیان دهكرێت".
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران رایگهیاندووه "لەچوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان و داخستنی كەیسی كەمپی ئاوارەكان، 501 ئاوارەی دیكەی نیشتەجێی كەمپی دیبەگە لەسنووری پارێزگای هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، گەڕانەوە زێدی خۆیان لەسنووری پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا و سەڵاحەدین".
بهپێى راگهیهندراوهكه، ئیڤان فایەق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ئاماژهى بهوهكردووه "تیمەكانیان لەكارەكانیان بەردەوامن بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو خێزانە ئاوارانەی كە خوازیارن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هەر خێزانێكی ئاوارەش لەكاتی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی، بڕی چوار ملیۆن دیناری وەك دیاری پێدەدرێت، لەگەڵ دابینكردنی كەلوپەلی ناوماڵ و بڕێكی خۆراك".
پ ح ع