کوردستانی

هۆشداری ده‌درێته‌ ماڵه‌ كورده‌ كه‌ركوكییه‌كان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری ده‌درێته‌ ماڵه‌ كورده‌ كه‌ركوكییه‌كان
مه‌ودا میدیا-
 
له‌ ئێستادا پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى دانیشتووانى عیراق به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكیش داوا له‌ ئه‌و ماڵه‌ كه‌ركوكییانه‌ ده‌كه‌ت كه‌ شاره‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌، بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركوك.
 
مامۆستا حه‌سه‌ن مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ مه‌ترسى نه‌ژماردنى ئه‌و ماڵه‌ كوردانه‌ى كه‌ركوكین و شاره‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌ و ئێستا له‌ شاره‌كانى ترى كوردستان ده‌ژین و بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته‌هۆى دابه‌زینى رێژه‌ى كورد به‌راورد به‌ سه‌رژمێرییه‌كانى رابردوو، له‌ رێگه‌ى مه‌ودا میدیاوه‌ داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى ئه‌و ماڵه‌ كه‌ركوكییانه‌ ده‌كات.
 
مامۆستا حه‌سه‌ن، وتیشى "داواكاری ئه‌وان له‌و ماڵانه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركوك، بتایبه‌ت تاوه‌كو 20ى ئه‌م مانگه‌ چونكه‌ به‌پێچه‌وانه‌ سیستم داده‌خرێت و ناتوانن له‌ سه‌رژمێرییه‌كه‌ به‌شدار بن، به‌تایبه‌ت سه‌رژمێرییه‌‌ گه‌وره‌كه، كه‌ له‌ 20-11، ئه‌نجام ده‌درێت".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر ماڵیشیان نییه‌ له‌ شاره‌كه‌ ده‌توانن له‌‌ ماڵه‌ خزمان و دۆستانیان بمێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مافى كه‌ركوكییه‌كه‌یان لێنه‌سێندرێته‌وه‌ و خۆیان له‌ سه‌رژمێرىیه‌كه‌ تۆمار بكه‌ن".
 
پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان