کوردستانی
کۆمیسیۆن داوایهكى نوێ له لایهنه سیاسییهكان و كاندیدهكان دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کۆمیسیۆن داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکات، لە چوارچێوهی بهڕێوهبردنى پرۆسهى بانگەشەدا خۆیان لە بڵاوکردنەوەی بیری تووندڕهوهیی و رق و کینە و سووکایەتی بە بەربژێران و رکابەرەکانیان، بە دووربگرن.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگهیاندووه "بەبۆنەى نزیکبوونەوەى رۆژی دەنگدان، داواى لە حیزب و هاوپەیمانییە سیاسی و بەربژێرەکانی بەشداربوو لە پرۆسەی هەڵبژاردن دهكات، پیشتیوانی کارەکانی کۆمیسیۆن و سەرخستنی هەڵبژاردنەکان بن".
له راگهیهندراوهكهدا داوای کردووە، پابەندى بنەماکانی رەوشتی هەڵبژاردن و رێوشوێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بن کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دانراون.
كۆمیسیۆن، داوایکردووە، هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە وروژاندنی بیری تووندڕەوی و رق و کینە یاخود سوکایەتی بە بەربژێران و حیزبە رکابەرەکانیان، تاوەکو رۆژی دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامەکان دووربن.
ئهوهش داوا دەکات، بۆ پێشکەشکردنی تانە و سکاڵای یاسایی پەناببرێتە بەر رێگای یاسایی و لە کاردانەوە لەنێوان لایەنە رکابەرەکان خۆیان بەدوور بگرن.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئهوهشى ئاشكرا كردووه، دوای پێشکەشکردنی تانەکان، بەگوێرەى رێنماییەکان کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دیاریکراوە، بەشێوەیەکی بێلایەنانە تەماشا دەکرێن.
پ ح ع