گێتی
ئه‌مه‌ریكا: بەدوای شه‌ڕنین له‌گه‌ڵ ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ئەمه‌ریکا ڕاشکاوانە رایگەیاندووە بەدوای شەڕ لەگەڵ ئێران نییە، به‌ڵام كارمان به‌سه‌ر ئیسرائیله‌وه نییه.
پاتریك رایده‌ر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند "داوای روونکردنەوەی زیاترمان له ئیسرائیل كردووه لەسەر بەرنامەکانی خۆی بۆ کاردانەوەی سەربازی بە هێرشە مووشەکییەکەی تاران".
له‌باره‌ى كاردانه‌وه‌كانى ئیسرائیل بۆ هێرشه‌كانى ئێران وتیشى "ئێمە لە ئەو بارەوە قسه ناكه‌ین".
باسى له‌وه‌شكرد "ئێمه ناتوانین له‌برى بەرپرسانی ئیسرائیل قسە بکەین، بەڵام ئه‌مه‌ریكا به دوای شەڕ لەگەڵ ئێران نییه".
ع