کوردستانی

بڕێكى زۆر گۆشتى نه‌شیاو بۆ خواردن ده‌ستیبه‌سه‌ردا ده‌گیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕێكى زۆر گۆشتى نه‌شیاو بۆ خواردن ده‌ستیبه‌سه‌ردا ده‌گیرێت
بۆ مه‌ودا میدیا-

بڕى 275 كیلۆ قیمه‌ و 60 كیلۆ گۆشتى سوور، له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستیبه‌ سه‌ردا گیرا و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵاى قایمقامیه‌تیش ده‌ڵێت "تۆمه‌تباران رێكاریی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".

ئازاد نه‌بى، نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ته‌ندروستیی و ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵا له‌ قایمقامیه‌تى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌سه‌ر زانیاریی ئاسایشى سلێمانى، ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى چوارى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ت، توانرا ده‌ست به‌ سه‌ر بڕى 275 كیلۆ قیمه‌ و 60 كیلۆ گۆشتى سووردا بگیرێت كه‌ هه‌مووى گۆشتى هيندییه‌ و ئه‌و جۆره‌ گۆشته‌ رێگه‌پێدراو نییه‌".

وتیشى "گۆشته‌كه‌ له‌ ماڵێكدا ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌ به‌ نیاز بووه‌ بیفرۆشێته‌وه‌ به‌ بازاڕ و ئه‌وانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان كردووه‌ تاوه‌ك بگه‌نه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى به‌ چى شوێن و جێگه‌یه‌كى خوارده‌مه‌نى فرۆشتووه‌".

ئازاد نه‌بى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "دۆسیه‌كه‌ به‌ به‌شى یاسایی  ده‌درێت و تۆمه‌تباران رێكاریی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان