کوردستانی
زیاتر لە 400 ئاوارەى دیکە گهڕانهوه بۆ عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
له چوارچێوهى گهڕانهوهى ئاوارهكانى ههرێمى كوردستان بۆ زێدى خۆیان له ناوچهكانى عیراق، ئهمڕۆ زیاتر لە 400 ئاوارەى دیکە لە کەمپى دیبەگەى هەولێرەوە گهڕانهوه بۆ پارێزگاى نەینەوا.
له راگهیهندراوێكدا وەزارەتهكه رایگهیاندووه "بە هەماهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان، پرۆسەى گەڕاندنەوەى ئاوارەکان لە کەمپەکانى هەولێر و دهۆکەوە بۆ ناوچەکانیان بەردەوامە و ئەمڕۆ 406 ئاوارە لە کەمپى دیبەگەى هەولێرەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدى خۆیان لە قەزا و ناحیەکانى دەوروبەرى پارێزگاى نەینەوا".
وهك له راگەیەندراوەکەدا هاتووه "وەزیرى کۆچ و کۆچبەران، فەرمانیکردوە بە دابینکردنى کۆمەکى دارایی و هاوکاریی فریاگوزاریی بۆ ئاوارە گەڕاوەکان".
ئهمه لهكاتێكدایه، زیاتر لە 20 هەزار ئاوارە لە 16 کەمپى دهۆک و سێ هەزار ئاوارە لە چوار کەمپى هەولێر ماونەتەوە.
پ ح ع