کوردستانی

نوێنه‌ره‌كانى گۆڕان له‌ حكومه‌ت چه‌ندیان ده‌كشێنه‌وه‌ و چه‌ندیان ناكشێنه‌وه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێنه‌ره‌كانى گۆڕان له‌ حكومه‌ت چه‌ندیان ده‌كشێنه‌وه‌ و چه‌ندیان ناكشێنه‌وه‌؟
مه‌ودا میدیا-

له‌ دواى بڕیارى كشانه‌وه‌ىى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ حكومه‌ت، ئاواتى شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئاوورى هه‌رێم له‌ پشكى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زیر ده‌ستى له‌ كاركێشایه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ حكومه‌ت و پابه‌ندبوون به‌ بڕیارى بزووتنه‌وه‌كه‌یان، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌، سه‌رجه‌میان ده‌كشێنه‌وه‌ بێجگه‌له‌ وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌.

ئه‌و نوێنه‌رانه‌ى گۆڕان له‌ حكومه‌ت كه‌ بڕیاره‌ بكشێنه‌وه‌، بریتیین له‌: مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، هاوكات ئاوات شێخ جەناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری كه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڕیاریداوه‌ نه‌كشێته‌وه‌.

له‌ باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى وه‌زیری داراییش، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەته‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ "ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زیر وه‌ك پابه‌ندبوون بووه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌ى گۆڕانه‌وه‌ و پێشتریش سێ جار دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە".

وتیشى "ئاوات شێخ جه‌ناب، جگه‌له‌ پۆسته‌كه‌ى له‌ ناو حكومه‌ت، هه‌ر بە تەواوی له‌ بزووتنەوەی گۆڕان و كارى حزبى دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان