کوردستانی

په‌روه‌رده‌ بڕیارێكى نوێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران ده‌رده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌روه‌رده‌ بڕیارێكى نوێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران ده‌رده‌كات
مه‌ودا میدیا-

هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌ر كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى به‌شێك له‌ خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌ییه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا و به‌پێى بڕیارێكى نوێى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، ئەو خوێندکارانەی ده‌رنه‌چووى یەک بابەتى و دوو بابەتین، دەتوانن لەئه‌مساڵدا بەبێ تاقیکردنەوەی بەرایی بەشداری لە تاقیکردنەوەی وزارى بكه‌ن.

د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد "لل باره‌ى ئەو خوێندکارانەى پۆلى 12ى ئاماده‌یین و دەرەکین، به‌ڵام له‌ بابەتێك یان دوو بابەتی ماونه‌ته‌وه‌ و ئەمساڵ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى وزارى دەرنەچوون ، بڕیارێكى نوێ دراوه‌".

وتیشى "به‌پێى بڕیاره‌كه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌، بۆ ساڵى خوێندنى (2024 - 2025)، به‌بێ ئه‌نجامدانى تاقیکردنەوەی بەرایی ده‌توانن به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌ى وزارى بكه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ ژمارەی ئەو خوێندکارانەش وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ روونیكرده‌وه‌ "ئه‌و خوێندكارانه‌ى پۆلى 12 كه‌ بڕیارەکە دەیانگرێتەوە ژماره‌یان حەوت هەزار و 152 خوێندکارن له‌ هه‌ردوو به‌شى زانستی و وێژه‌یی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان