کوردستانی

ئۆتۆمبێلێك له‌ هه‌ولێره‌وه‌ داواكراو بوو له‌ سلێمانى ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێلێك له‌ هه‌ولێره‌وه‌ داواكراو بوو له‌ سلێمانى ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا
مه‌ودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە داواکراو بووه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانیدا هاتووه‌ "دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد".

راشیگه‌یاندووه‌ "توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت".

ئاشكراشیكردووه‌ "دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە رادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان