کوردستانی
بهڕێوهبهرایهتیی خۆسهريى رۆژئاوا: عهفرین ئازاد دهكهینهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
له پێنجەمیمن ساڵیادی داگیركردنی سەریکانی و گرێسپی و عەفرین و ناوچەکانی کوردستانی رۆژئاوا، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەڕێوبەرایەتیی خۆسەريى راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەمشێوەیە:
شاری عەفرین کە بە ئاسایش و ئارامی لەسەر بنەماکانی دیموکراسی و یەکسانیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ژیاوە، ڕووبەڕووی هێرشێکی دڕندانە بووەتەوە و داگیرکراوە، هێرشەکە ٥٨ ڕۆژ بەردەوام بوو و بەرخۆدانێکی قارەمانانە و ئەفسانەیی لە مێژوودا نووسرایەوە، دەوڵەتی تورک هەموو چەکە قەدەغەکراوەکانی نێودەوڵەتی بەکارهێنا بەداخەوە داگیرکردنی شاری زەیتوون بووە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران کەسی ڕەسەنی شارەکە.
٥ ساڵ لە داگیرکاری و سیاسەتی لەناوبردن لەلایەن داگیرکەران و گرووپە تیرۆریستییەکان لە دژی ئەو کەسانەی لە ماڵەکانی خۆیاندا ماونەتەوە ئەنجام دەدرێت، لەو سیاسەتانە: گۆڕانی دیمۆگرافی و دروستکردنی شارۆچکە و تاڵانکردن، کوشتن، گرتن، دزینی شوێنەواری دێرین و بڕینی دار کە تا ئێستا بەردەوامە، ئەو داگیرکارییە تا ئێستا بە هەموو شێوەیەک کاری لەسەر نەهێشتنی تایبەتمەندییەکانی شاری زەیتوونی مێژوویی کردووە، ئەمە جێگەی ناڕەزایەتییە.
ئەو سیاسەتە داگیرکارییانە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە شەرعییەتیان پێدراوەوە ئەو پێشێلکارییانەی کە ڕوودەدەن ڕووی دەوڵەتی تورک بە سیاسەتەکانی تورک-کردن ئاشکرا دەکات، هەروەها لەگەڵ کارەساتی بوومەلەرزەکانی ئەم دواییە کە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی عەفرین و بەتایبەتی لە جندرێس هەبوو، ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورک بۆ هەموو جیهان ئاشکرا بوو، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە کە هاوڵاتیانی ناوچەکە لە ژێر داروپەردوودا بۆ مردن بەجێهێڵدران، بەبێ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن و نەکردنەوەی دەرگاکان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووان.
ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیی هەرێمی جزیرە، لەم یادە پڕ ئازارەدا، شەهیدانی بەرخۆدانی گەل و یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژن "یەپەژە/ یەپەگە" کە داستانی قارەمانانەیان نووسیوە، بەبیر دێنینەوە، لە پێنجەمین ساڵیادی بەرخۆدانیشدا، پێکهاتەکانی هێشتا هیواخوازن بە هاودەنگیی خۆیان عەفرین بگەڕێننەوە، داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی و ئەو سیاسەتە کۆمەڵکوژییانەی کە پەیڕەوی دەکەن و داگیرکاریی و پێشێلکارییە بەردەوامەکان و هێز و لایەنە نێودەوڵەتییەکان کە بەبێدەنگیان هاوکارن شەرمەزار دەکەین.
داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی دەکەین کە شەڕی داعش بکەن، پێویستە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان لە دژی تاوانەکانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە تیرۆریستییەکانەوە ئەنجام دەدرێن، جێبەجێ بکەن، هەروەها بەڵێن دەدەین کار و تێکۆشان بۆ سەرکەوتن بەرزبکەینەوە و هەموو ناوچە داگیرکراوەکانمان ئازاد بکەین و گەلەکەمان بە سەلامەتی بگەڕێنینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ع