گێتی

دواى یه‌ك ساڵ ئیسرائیل چى به‌سه‌ر خه‌ڵكى غه‌ززه‌ هێناوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواى یه‌ك ساڵ ئیسرائیل چى به‌سه‌ر خه‌ڵكى غه‌ززه‌ هێناوه‌

مه‌ودا میدیا-

 ماڵپەڕی هەواڵی الگریق له‌ راپۆرتێكدا ئامارى یه‌ك ساڵى شه‌ڕى غه‌ززه‌ و ئیسرائیل و تاوانه‌كانى ئیسرائیلى به‌رانبه‌ر غه‌ززه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ "ژماری قوربانیانی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە لە 7ی ئەکتەوبری 2023 تا ئێستا 47 هەزار و 14 کەس شەهیدبوون، هه‌روه‌ها 113 هەزار كه‌س برینداربوون".

هه‌روه‌ها "ئیسرائیل زیاتر لە 95 هەزار تۆن بۆمبیان به‌سه‌ر غەززە رشتووه‌، بە هۆیه‌وه‌ 200 هەزار یەکەی نیشتەجێی و زیاتر لە 250 هەزار بینای گشتیی روخاون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "37 نەخۆشخانە لەو کەرتەدا بە هۆی هێرشی ئیسرائیل زیانیان پێگەیشتووە و چێتر ناتوانن خزمەت بە خەڵکی بگەیه‌نن".

شەری غەززە بۆتە هۆی ئاوارەیی حەشیمەتێکی دوو ملیۆن و 300 هەزار کەسی فەلەستینی و لە کاتێکدا کە بەر لە دەسپێکی شەڕ 60 هەزار دایکی فەلەستینی دووگیان بوونە.

وەزارەتی تەندروستی غەززه‌ لە تۆمارکردنی 55 هەزار منداڵى نوێ به‌شێوه‌ى سەرکەوتوو هەواڵی داوە، بە جۆرێك بە گوێرەی راگەیاندنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە هەر 10 خولەک منداڵێک لە غەزە لەدایک دەبێت".

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئیسرائیل لە کوژرانی هەزار و 752 سەربازی خۆی لە 7ی ئاکتەوبرەوە تا ئێستا هەواڵی داوە کە 256 کەسیان راستەوخۆ لە غەززەدا کوژراون و هەروەها 14 هەزار و 56 سەربازی لەو شەڕانەدا بریندار بوونە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان