کوردستانی

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پابه‌ندى بڕیاره‌كه‌ى گۆڕان نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پابه‌ندى بڕیاره‌كه‌ى گۆڕان نابێت

مه‌ودا میدیا-

پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌و ململانێیه‌ى ناو گۆڕان نابینه‌ به‌شێك له‌ كێشه‌كان و ده‌ستله‌كارناكێشینه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بین.

دەقی روونكردنەوەكەی هەڤاڵ ئەبوبەكر 
 
ڕونكردنەوەیەكی پێویست 
 
ئێمە؛ بە بژاردەو بڕیاری ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان و، بە هەڵبژاردن و بەدەنگی زۆرینەی ڕەهای خەڵك و  بزوتنەوەی گۆڕان و بڕیاری جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێككەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دەنگی هەموو فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بە پەسەندێتیی وەزارەتی ناوخۆو سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و بە مەرسومی هەرێمیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان؛ لە ٤ ی كانونی یەكەمی ٢٠١٧ دا؛ وەك پارێزگاری سلێمانی دەستبەكاربووم، لە پێناوی خزمەت نەك دەسكەوتدا، دڵسۆزانە حكومەتێكی خۆجێی هاووڵاتیی سەنتەریی خزمەتگوزارمان لەسەر بنەمای یاساسەروەریی و دور لە حیزبایەتیی و دور لە جیاكاریی و لایەنداریی؛ بەپشتیوانیی هەمووان بنیاتناوە، بۆیەكەمجار لە مێژووی كورددا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا بەشداریی و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی حكومەتە خۆجێیەكانمان؛ بەرجەستە كردووە، بەرەنگاری هەموو ئاڵنگارییەكان بوینەتەوەو گۆڕیومانن بۆ دەرفەتی گەشەكردن و بوژاندنەوەو سەقامگیریی، سێ مانگ پێش تەواوبوونی ماوەی چوارساڵی خزمەتكردنمان لەم پۆستەدا، لە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢١دا؛ بەفەرمیی داوای بەخشینمان لە پۆستەكەم كردووە، لەگەڵ ئەوەی بەپێی یاسا دەبێت تا هەڵبژاردنی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاو هەڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ؛ بەردەوامبین، بۆ جاری دووەم هەمان داواكاریی فەرمیمان لە ڕۆژی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢دا؛ پێشكەش بە بەڕێزان وەزیری ناوخۆو سەرۆك و جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و هەر سێ لایەنە سیاسییە پێكهێنەرەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووەو تا ئەمڕۆ؛ پەسەندنەكراوە.
 
ئێمە حوكمڕانیمان لە ململانێی سیاسیی دورخستۆتەوەو پابەندیی دەستورو یاساو ڕێساو ڕێنماییەكان بووین و دەبین.
لەم دۆخەی ئێستادا، كە بەداخێكی سەختەوە؛ ناكۆكیی و دووبەرەكیی و بێمتمانەییەكی زۆرو  قوڵ كەوتۆتە ناو بزوتنەوەی گۆڕانەوەو بەسەر دوو ماڵی لێكترازاودا؛ دابەشبوون، ئێمە خۆمان لەو دۆخە بەدورگرت و هەموو هەوڵێكی كۆكردنەوەو یەكخستنەوەو ڕێكخستنەوەو قبوڵكردنی یەكترو كاراكردنەوەی پەیكەری ڕێكخراوەیی و ناوەندەكانی بڕیاردانمان دا، بەڵام نەگەشتینە ئەنجام.

 لە ئێستاشدا نابینە بەشێك لەم ململانێ و كێشمەكێشەی گۆڕانی لە ئامانج و ستراتیژو دەستور و پاكێچ و بەرپرسیارێتییەكەی دورخستۆتەوە.
 
بۆیە:
یەكەم: بۆ جاری سێیەم و كۆتایی؛ داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بەخشینمان لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی پەسەند بكات.
 
دووەم: بێبەریبوونی خۆمان لە هەردوو ماڵەكەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕادەگەیەنین و لە ئەمڕۆوە؛ وەك كەسێكی تەكنۆكرات و بێلایەن لە ئەركەكانی خۆمان بەردەوام دەبین، تا ئەو كاتەی بەخشینەكەمان پەسەند دەكرێت، یان ڕێكارێكی یاسایی و كارگێڕیی دەگیرێتەبەر بۆ دەستاودەستی پۆستەكەمان لەگەڵ هەر پاڵێوراوێكی تردا.
 
سێیەم: نابین بەبەشێك لەم دابەشبوونەو بەهەمان ڕۆح و گیانی گۆڕانخوازییەوە؛ لە هەر كات و شوێنێكدا؛ خزمەت دەكەین، وەك هەمیشە داكۆكیكارو خزمەتكاری هەموو هاونیشتمانیان دەبین بەبێ جیاوازیی.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان