کوردستانی
وه‌زیرێكى گۆڕان: بڕیارى كشانه‌وه له حكومه‌ت پووچه‌ڵه و كارى پێناكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌ر ده‌ستله‌كارنه‌كێشانه‌وه‌ى له حكومه‌ت روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت "ئه‌و وه‌كاله‌ته‌ى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، بۆ دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید كردوویه‌تى نایاسایی و نا ده‌ستوورییه و بڕیارى كشانه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌كه‌شیان له حكومه‌ت پووچه‌ڵه و كارى پێناكرێت".
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێم له سه‌ر پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كارنه‌كێشانه‌وه‌ى له حكومه‌ت له دواى ئه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌كه‌یان بڕیارى كشانه‌وه‌یدا له حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى خۆجێی پارێزگاكان، روونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌و وه‌زیره، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند "ئه‌و وه‌كاله‌ته‌ى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید كردوویه‌تى، نایاسایی و نا ده‌ستوورییه".
وتیشى "جڤاتى بزووتنه‌وه‌ى هه‌ڵبژێردراوى گۆڕان هه‌ر بڕیارێك بدات ئه‌و پابه‌ند ده‌بێت و جگه جڤات، كه‌س بۆى نییه بڕیار بدات و بڕیارى كشانه‌وه‌ى گۆڕان له حكومه‌ت به‌شێك له براده‌رانیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داویانه و پووچه‌ڵن و كارى پێناكرێت".
پ ح ع