کوردستانی

سودانى له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانى له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "پێویستە كۆمیسیۆن و سەرجەم كارمەندانی، ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن،  كه‌ هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد بێت و خواستی هاوڵاتییانی هەرێم بهێنێتەدی.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازی لە عومەر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ئەندامانی ئەنجومەنەكەى كرد له‌ بەغداد.

له‌ راگەیەندراوێكدا كه‌ نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ "گفتوگۆكرا لەبارەی ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و تەواوكردنی سەرجەم رێكارە پێویستەكان بۆ ئەنجامدانی ئەو هەنگاوە دیموكراسییە گرنگە".

راشیگه‌یاندووه‌ "سودانی وێڕای دەربڕینی پاڵپشتیی حكومەت بۆ هەوڵەكانی كۆمیسیۆن و زامنكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئاماژەیدا بەوەی پێویستە كۆمسیۆن و سەرجەم كارمەندانی ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن".

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سودانى جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ لەسەر بێلایەنی و شەفافییەت و گرنگیی هێنانەدی دادی هەڵبژاردن، بەجۆرێك پارێزگاری لە دەنگی دەنگدەران بكات، لە هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد كە خواستی هاوڵاتییانی هەرێم بهێنێتەدی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان