جیهانی
ئێران... 122 دەستكەوتمان لە وزەی ئەتۆمی هەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایدەگەیەنێت، تەنیا ساڵی ڕابردوو رێكخراوەكەیان بۆ كاركردن لە بواری وزەی ئەتۆمی 122 دەستكەوتیان هەبووە.
عەلی ئەکبەر ساڵحی، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند ساڵی رابردوو 122 دەسكەوتی نوێمان هەبووە لە دوای هەوڵ و ماندوبونێكی زۆری هەمەلایەنە، بە دڵنیاییەوە ساڵێكی نوێ بە بەشای دەستپێدەكەین لەگەشەی هەمەلایەنەی چالاكییەكانی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران".
ئەوەشی خستەڕوو "بەردەوام دەبین لە پێشخستنی ئامانجە بەرزە دیاری کراوەکان لە بەشی سووڕگەی سووتەمەنی ناوکی و پێشکەوتن لە پلانی یەکەی ٢ و ٣ی وزەخانەی ئەتۆمی بووشێهر و گەشەی تەکنۆلۆژیای نوێی ناوكی".