کوردستانی
دادگاى عیراق له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به تۆماركردنى سكاڵایه‌ك له دژى به‌زرى نرخى نه‌وتى سپى بۆ ماڵان كه له لایه‌ن 102 هاوڵاتییه‌وه تۆمار كراوه، بڕیارە دادگای فیدڕاڵیی كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات.
كۆبوونه‌وه‌كه رۆژی 23ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام ده‌درێت و سكاڵاكاران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه له به‌رانبه‌ر گرانى و جیاوازى له نرخى نه‌وت كه به‌هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت به‌راورد به هاوڵاتییانى پارێزگاكانى عیراق.
بە پێی بڕیاری وەزارەتی نەوت، نرخی نه‌وت بۆ هەر لیترێک بۆ هاوڵاتییانی هەرێم بە 500 دینار دیاریکراوەو لە شارەکانی عیراق به 150 دینار، ئەوەش جیاوازى 70 هه‌زار دینارى دروستكردووه بۆ هه‌ر بەرمیلێك نەوت، به‌جۆرێك لە عیراق بە 30 هەزار دیناره و لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار دینارە.
سکاڵاکە له دژى ئه‌و جیاوازییه و رێکارەکانی وەزارەتی نەوت و رەزامەندبوونى سودانى، سەرۆک وەزیرانى عیراق تۆمارکراوە، كه نرخی نەوت بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان به‌و جۆره دیاریکراوه.
لە سکاڵاى ئه‌و 102 هاوڵاتییه‌دا داواکراوە، وەزارەتی نەوتی عیراق پابەندبکرێت كه بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتییانی هەرێمیش بکات و نرخى نەوتیان هاوشێوه‌ى شارەکانی عراق بكرێت.
پ ح ع