کوردستانی

گۆڕان له‌ باره‌ى كشانه‌وه‌ و نه‌كشانه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌كانیان له‌ حكومه‌ت دوا بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان له‌ باره‌ى كشانه‌وه‌ و نه‌كشانه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌كانیان له‌ حكومه‌ت دوا بڕیاریدا
مه‌ودا میدیا-

بزووتنەوەی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ و نه‌كشانه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌كانیان له‌ حكومه‌تدا راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایدەگەیەنێت "لە کۆی شەش پۆستی سیاسی، پێنجیان پابەندیان بە بڕیاری كشانەوە دەربڕیوە و هەر وەزیرێکیش بڕیاری کشانەوە نەدات پەیوەندی بە گۆڕانەوە نامێنێت".

دەقی راگەیەندراوه‌كه‌ى بزوتنەوەی گۆڕانەوە:

دوابەدوای، بڕیاری کشانەوەمان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی، بەپیرەوەهاتنی هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان؛ دەرخەری ڕاستی و دروستی ئەم هەڵوێستەیە، کە خەڵک دەیەوێت و خەڵکیش خاوەندارێتی دەکات.

هاوکات، بە پێزانینەوە لە هەڵوێستی جێگری سەرۆکی هەرێم و وەزیرەکان و پارێزگاری سلێمانی دەڕوانین، کە لە کۆی شەش پۆستی سیاسیی، پێنجیان پابەندیان بە بڕیاری سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەربڕیوە، لەوانە جێگری سەرۆکی هەرێم، وەزیری دارایی و ئابوری، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و پارێزگاری سلێمانی.

بە پێچەوانەوە، هەر وەزیرێک، بە هەر بیانو و پاساوێک، بڕیاری کشانەوە لە پۆستی وەزاری نەدات، پەیوەندی ڕێکخراوەیی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نامێنێت.

بزوتنەوەی گۆڕان
13ی 10ی 2024

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان