کوردستانی
ئهفسهرانى یهكهى 70 ئاگاداردهكرێنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پارێزگای هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکدا، ئاگاداری هەموو خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینی هێزی 70ى سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور دەکاتەوە، ئەوانەی (یو پی ئێن)یان نیە لە ماوەی (2) رۆژدا سەردانی بانکی هەڵەبجە و بانکی سیدصادق بکەن بۆ دروستکردنی.
لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەدراوە "ئەو کەسانە ئەگەر سەردانی ئەو ناوەندانە نەکەن خۆیان بەرپرسن لە مووچەی مانگی 9، ولە کاتی سەردانیکردنیشدا پێویستە چەند پێداویستییەکیان پێبێت".
پێداویستیەکان کە پێیان بێت:
– کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی
– پێناسی خانەنشینیان پێبێت و بارکۆدی بایۆمەتری ئەگەر هەیانبوو.
ع