کوردستانی
ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژى سێشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكاریی شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر و شه‌هیدانى كیمیاباران دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه "ئاگاداری وارسی سەربەرزی شەهیدانی سەنگەرو شەهیدانی کیمیاباران ئەوانەی ناوی شەهیدەکانیان لەلیستی خوارەوە هاتوە رۆژی سێشەممە بەرواری 15ى مانگ، کاتژمێر 9ى سەرلەبەیانی لەهۆڵی ئەختەرخان لەشەهیدان ئامادەبن بۆوەرگرتنی زەوی، کەسی ئامادەبوو پێویستە هەویەی شەهیدان و کارتی نیشتمانی یان تەسکەرەی پێ بێت".
باس له‌وه‌شكراوه "سەرەڕای ئەوەی سەرجەم وارسی شەهیدان سودمەند ئەبن بەڵام بەشێوەی تیروپشک دابەشکردنەکە دەبێت".
ع