راپۆرت
حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابه‌شنه‌كردنى مووچه بیانووى نه‌ما
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى عیراق رایگرتبوو، وه ئێستا بڕیاری داوه به خه‌رجكردنى، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت كورتهێنانى مووچه‌ى مانگى نۆی پێ پڕ بكاته‌وه و ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران بكات.
نیوه‌ى مانگى 10 تێپه‌ڕیوه و هێشتا مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماگى نۆ دابه‌شنه‌كراوه، ئه‌گه‌رچى وه‌زاره‌تى دارایی عیراقیش پاره‌ى مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌ى ره‌وانه‌ى هه‌رێم كردووه، به‌ڵام حكهمهتى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه، كورتهێنان هه‌یه و چاوه‌ڕێن به‌غدا بۆیان خه‌رج بكات، پاشان ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ریشدا به‌غدا رایگه‌یاندووه، ته‌واوى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆیان ره‌وانه‌ى هه‌رێم كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ماوه‌ى رابردوودا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كاره‌با و په‌رله‌مانى كوردستان بۆ مانگه‌كانى ئایار و حوزه‌یران و ته‌ممووز و ئاب و ئهیلوول له لایه‌ن عیراقه‌وه راگیرابوو.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه، ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌وان گرفتیان له وه‌رگرتنى مووچه‌ى ئه‌و مانگانه نه‌بووه و سه‌رجه‌م مووچه‌ى مانگه‌كانى رابردوویان وه‌رگرتووه، جگه له مانگى ئهیلوول كه ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران وه‌ریان نه‌گرتووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌وان مووچه‌كه‌یان له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ر حسابیان".
به‌و پێیه بێت، مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له داهاتى ناوخۆ پڕكراوه‌ته‌وه و ئه‌و پاره‌یه‌ى كه ئێستا عیراق بۆ هه‌رێم خهرجیدهكات و بڕه‌كه‌ى 85 ملیار دیناره، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت ئه‌و كورتهێنانه‌ى مووچه‌ى مانگى نۆى پێ پڕبكاته‌وه و ده‌ست بكات به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران بۆ مانگى ئهیلوول.
ماهى چه‌ند رۆژێكیشه له سه‌رچاوه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی لاههرێمهوه باس له راگه‌یه‌ندنى لیستى مووچه ده‌كه‌ن و ئاماژه به‌وه‌درابوو ئه‌گه‌ر عیراق كورتهێنانه‌كه پڕ نه‌كاته‌وه ئه‌وا له داهاتى ناوخۆ پڕى ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كه‌ن، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو، وه ئیستاش ئه‌و بڕه پاره‌یه له لایه‌ن به‌غداوه بنێردرێت، هیچ بیانوویه‌ك نامێنێ بۆ دابه‌شنه‌كردنى مووچه.
پ ح ع