گێتی
سوپاى ئیسرائیل به گومانه‌وه راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سوپاى ئیسرائیل ئاماژه به كوژرانى یه‌حیا سینوار، جێگره‌وه‌ى ئیسماعیل هه‌نیه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "له ئێستادا له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ دڵنیابوونه‌وه له راستى هه‌واڵه‌كه".
له راگەیه‌ندراوێکدا ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "لە ئۆپەراسیۆنێکی نێو کەرتی غەززە، سێ تیرۆریستمان کوشت، ئاژانسە بەرگرییەکانی ئیسرائیل سه‌رقاڵى پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی یەحیا سینوارن".
راشیگه‌یاندووه "لەم قۆناخەدا، ناسنامەی کوژراوەکان ئاشکرا ناکەین".
هاوكات، بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه "بە ئەگەری زۆرەوە یەحیا سینوار لەو هێرشەدا کوژراوە".
یەحیا سینوار، تەمەنى 61 ساڵه و لە ساڵی 2017ەوە بەرپرسی حەماسە لە کەرتی غەززە، له پاش کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس وەکو سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس دەستنیشانکرا و جێگەی هه‌نیه‌ى گرتەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كەناڵی 14ى ئیسرائیلی و رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایانگه‌یاندووه " یەحیا سینوار، لە رەفەح كوژراوە و به وته‌ى وەزیرێكی ئه‌و وڵاته تەرمەكەی لەژێر پشكنیندایە و لە چەند كاتژمێرى داهاتوودا كوژرانه‌كه پشتڕاستدەكرێتەوە.
پ ح ع