گێتی
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى توند ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ئێران به توندى وه‌ڵامى هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه كه بكرێته‌سرى.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "پێشوازی لە هەر وڵاتێک دەکەین کە هەوڵ دەدات بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە".
وتیشى "رۆڵى رووسیا و چین له ناوچه‌كه گرنگه به‌تایبه‌ت له باره‌ى هێرشه‌كه‌كانى ئیسرائیل، هێرشكردنیش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران ره‌تكراوه‌یه".
له‌باره‌ى ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران باسى له‌وه‌شكرد "پەیامی ئێمە روونە و زۆرجار رامانگەیاندووە کە وەڵام بە هەر جۆرە سەربزێوییەکی ئیسرائیل توندتر دەبێت و ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ هەر وەڵام دانەوە بە هەر جۆرە هێرشێک".
ع