جیهانی

ئەمریكا 400 هەزار تووشبووی كۆرۆنای تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریكا 400 هەزار تووشبووی كۆرۆنای تێپەڕاند
مەودا میدیا-

بەپێی دواین ئامارەكان، تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئەمریكا گەیشتوەتە سەرو 400 هەزار كەس و لە نیۆیۆركیش زیاتر لە پێنج هەزار گیانیان لە دەستداوە بەهۆی كۆرۆناوە.

سایتی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە "لە ئەمریكا رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بۆ سەرو 400 هەزار كەس بەرزبووەتەوە و كۆی گشتی ئەوانەشی گیانیان لە دەستداوە تائێستا نزیكەی 13 هەزار كەس دەبن".

هەروەها "بە نیویۆركی ئەمریكا زۆرترین تووشبووی كۆرۆنا هەیە و بە تەنیا لەو ویلایەتە زیاتر لە پێنج هەزار كەس گیانی لە دەستداوە".

لە ئێستادا لەسەر ئاستی جیهان یەک ملیۆن و 450 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 82 هەزاریش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan