جیهانی
رۆحانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت رۆژانی داھاتوو دژوارتر دەبن و ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھەیە داواش دەکات هاوڵاتییان هاوکاربن.
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت رۆژانی داھاتوو دژوارتر دەبن و ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھەیە داواش دەکات هاوڵاتییان هاوکاربن.
حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی رایگەیاند "ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ھەموو ئێراندا بڵاوبووەتەوە و ھەموو لایەنە پوەیوەندیدارەكان بە یارمەتی خەڵك ھەنگاوی گەورەیان بڕیوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا".
سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشکرد "رۆژانی داھاتوو دژوارتر دەبن و ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھەیە".
لە کۆتایی وتەکانیادا رۆحانی داوای لە ھەموو لایەك کرد "کە بەیەكەوە بۆ دەربازبوون لەو دۆخە ھاوكار و یارمەتیدەر بن، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بە سەرکەوتووی تێپەڕێنین".