عیراقی

سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت
مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه‌ په‌رله‌مانى عیراق بێ سه‌رۆكه‌ و بڕیاره‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه‌ دانیشتن ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت "ئه‌مجاره‌ش دڵنیایی نییه‌ كه‌ سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێردرێت و پرسه‌كه‌ كۆتایی دێت".

دارا سێكانیانی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "باسله‌وه‌ ده‌كرێت‌ كه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌، په‌رله‌مان دانیشتنى خۆى سه‌باره‌ت به‌ هەڵبژاردنی سەرۆكی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدات و ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌".

له‌ باره‌ى هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆش، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "له‌ رابردوودا نیاز هه‌بوو په‌یڕه‌وى ناخۆى په‌رله‌مان هه‌موار بكرێته‌وه‌ و كه‌سى نوێ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكه‌كه‌ى كاندید ببێت".

وتیشی "له‌ئێستادا كه‌ بڕیار دراوه‌ هه‌موار نه‌كرێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌و دوو كاندیده‌ى پێشووتره‌ و دیار نییه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ش ده‌توانن ده‌نگى پێویست به‌ده‌ستبهێنن و پۆسته‌كه‌ وه‌ربگرن یاخود نا، ئه‌وه‌ش رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ده‌رده‌كه‌وێت".

روونیشیكرده‌وه‌ "چونكه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندجارێك دانیشت له‌ باره‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كراوه‌ و ده‌نگ دراوه‌، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ده‌نگى پێویست به‌ده‌ستبهێنن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ 14ى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردووه‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، له‌ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوورخرایه‌وه‌، به‌هۆى ناكۆكی نێوان سوننه‌كان نه‌توانراوه‌ پۆسته‌كه‌ پڕ بكرێته‌وه‌ و بۆ جێگره‌وه‌شى هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌حمود مه‌شهه‌دانى و سالم عیساوى كاندیدن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان