جیهانی

وەزیری دەرەوەی سوید پەیوەندی بە تارا رەسوڵ-ەوە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی سوید پەیوەندی بە تارا رەسوڵ-ەوە دەكات
مەودا میدیا-

لەبەرانبەر ئەو هاوكارییانەی كە پێشكەشی هاوڵاتییە بەتەمەنەكانی وڵاتی سویدی كردووە لە كاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا، وەزیری دەرەوەی سوید پەیوەندی بە تارا رەسوڵ كردووە و دەستخۆشی لێكردووە.

تارا رەسوڵ، ژنە هونەرمەندی كورد لە وڵاتی سوید لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە " ئان لیندا، وەزیری دەرەوەی سوید لە رێگەی تەلەفونەوە پەیوەندی پێوەکردم بۆ سوپاسکردن لەپای ئەو یارمەتیەی وەك ئەندامێکی پارتی سۆسیال دیموکرات پێشکەشی ئەکەم بە هاوڵاتیانی بەتەمەنی وڵاتی سوید".

باسی لەوەشكردوە "بەهۆی مەترسی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستایا ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنەدەرەوە بۆ شت کڕین و بازاڕی کردن، دوای گفتوگۆیەکی کورتی سیاسی وتی من کوردم زۆر خۆش ئەوێت و دۆستێکی دێرینی ئێوەم هیوای خواست دوای تێپەڕبوونی ئەم ڕەوشە بەیەکەوە وەکو پارتی سۆسیال دیموکرات سەردانی هەرێمی کوردستان بکەین".

هەروەها " ئەزانم جگە لە کارکردنت لە پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدی هونەرمەندێکی دیارو بەناوبانگی کوردستانیت ئەوەش هەم بۆ حیزبەکەمان و هەم بۆ سوید شانازیەکی گەورەیە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان