جیهانی

نزیكەی 30 هەزار تووشبوو چاكبوونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نزیكەی 30 هەزار تووشبوو چاكبوونەتەوە
مەودا میدیا-

بەپێی دوایین ئامارەكانی تووشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنا تائێستا نزیكەی 30 هەزار كەس لە ئێران چاكبوونەتەوە تووشبوونیش بۆ 70 هەزار بەرزبووەتەوە.

كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا تائێستا، نزیكەی 30 هەزار كەس لە سەرانسەری ئێران چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ناو كەسوكاریان".

باسی لەوەشكردووە "تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران بۆ 70 هەزار بەرزبووەتەوە و تائێستاش زیاتر لە چوار هەزار كەس گیانیان لە دەستداوە".
Qaiwan
Qaiwan