گێتی

ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستانەوە هێرشی نەکردووەتە سەر ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستانەوە هێرشی نەکردووەتە سەر ئێران
مەودا میدیا-

روحوڵڵا نەجابەت، ئەندامی پەرلەمانی ئێران لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی رایگەیاند، "ئیسرائیل خاکی هەرێمی کوردستانی عیراقی بۆ ئامانج گرتنی تاران بەکارنەهێناوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەغدا، رێگە بە هیچ لایەنێک نادات خاک و ئاسمانی عیراق، دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران بەکاربهێنێت، بەڵام  بەهۆی نەبوونی سیستمی بەرگری ئاسمانی، عیراق نەیتوانیوە رێگری لە هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بکات، بۆیە هێرشەکان بەبێ مۆڵەتی حکومەتی بەغدا ئەنجام دراون".

باسی لەوەشکرد "دەبێت دوژمنانی ئێران، هێرشەکانی سەر تاران لە ئەستۆ بگرن، و خاکی هەرێمی کوردستانی عیراقیش بۆ بە ئامانج گرتنی ئێران بەکارنەهێنراوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی 2024/10/26، سوپای ئیسرائیل لەرێی ئاسمانی عیراقەوە بە فڕۆکەی جەنگی چەند ئامانجێکی لە ئێران بۆردومان کرد.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan