کوردستانی
بەرگریی شارستانیی هەولێر: له‌م شوێنانه ئۆتۆمبێل رامه‌گرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەرگریی شارستانیی هەولێر له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئاو و دروستبوونى لافاو له هه‌ندێك شوێنى شاره‌كه هۆشدارى ده‌داته هاوڵاتییان و داواش دەکات، ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە رانەگرن كه ساڵانی رابردوو لافاویان تێدا دروستبووە".
مقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "داوا له شۆفێران و هاوڵاتییان دەکەین ئەو شوێنانەى ئاوى تێدا كۆده‌بێته‌وه یان ئه‌گه‌رى دروستبوونى لافاوى هه‌یه، ئۆتۆمبێل رانەگرن و مەترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان دروستنه‌كه‌ن، تاوه‌کو ئەم شەپۆلی باران بارینە تەواو دەبێت".
وتیشى "شوێنانه‌كانیش دیارن كه ساڵانە ئاویان تێدا کۆدەبێتەوە و ده‌ێته هۆى لافاو، بەتایبەت پردی سەیداوە و گڵکەند".
راشیگه‌یاند "ئه‌وان ساڵانه لە کاتی هاتنی شەپۆلی بارانبارین هۆشداری به هاوڵاتییان ده‌ده‌ن و رێنوێنی بڵاودەکەنەوە بەتایبەت هه‌نێك لەو ناوچانە، بەداخەوە هاووڵاتیان پابەند نابن و ئۆتۆمبێله‌كانیان تێدا رادەگرن".
پ ح ع