کوردستانی

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ سبه‌ینێ ده‌كاته‌ پشوو؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ سبه‌ینێ ده‌كاته‌ پشوو؟
مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى سبه‌ینێ بكرێته‌ پشوو یاخود نا، وەزیری پەروەردەی هەرێم پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارەسەربەخۆکانى سەرپشک کرد.

ئاڵان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومه‌تى هەرێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "‏له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشبینی ده‌کرێت باران بارین له‌ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان به‌لارێژەیه‌كى بەرز بێت، بۆیه‌ پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارەسەربەخۆکان سەرپشک کران، له‌وه‌ سبه‌ینێ پشوو بێت یاخود ده‌وامى فه‌ڕه‌میی لە ناوەندەکانی خوێندن".

ئەمەش دواى ئه‌وه‌ دێت، كە بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە ئەمشەوەوە تاوەكو ئێواره‌ى سبه‌ینێ رۆژی یه‌كشەممە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسیش پێشنیارى ئه‌وه‌ى كردبوو كه‌ سبه‌ینێ بكرێته‌ پشوو.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان