گێتی

ئێران... وه‌ڵامى ددان شكێنمان بۆ ئیسرائیل ئاماده‌كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران... وه‌ڵامى ددان شكێنمان بۆ ئیسرائیل ئاماده‌كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، هۆشداریی دەدەینە ئیسرائیل کە بەرخۆدانی ئیسلامی وەڵامێکی ددان شکێن دەداتەوە.

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند "ئەو جووڵەیەی گەلی ئێرانە لە دژی ئەمه‌ریکا بووە هۆی بێداری و خۆڕاگری گەلانی دیکە لە دژی ئەمه‌ریکا".

وتیشى "ئەوەی کە ئەمرۆ لە غەززە و لوبنان دەیبینین ئاشكرابوونی مافی مرۆڤی ئەمه‌ریکییە، هۆشداریی دەدەینە ئیسرائیل کە بەرخۆدانی ئیسلامی ناوچەکە بە پشتی خودا و دلێری هێزەکانی خۆی کە لە ئێستادا براوەی مەیدانی شەڕن، وەڵامێکی ددان شکێن دەداتەوە به‌ ئێران".

دواى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر تارانى پایته‌ختى ئێران، خامنه‌یی فه‌رمانی كردووه‌ هه‌رچى زووه‌ وه‌ڵامى توندى ئیسرائیل بدرێته‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan