کوردستانی
کودەتا بەسەر شارەوانییەکانی باکووری کوردستاندا کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2024/11/4، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر شارەوانییەکانی (مێردین، ئێلح و خەلفەتی) لە باکووری کوردستان و قەیومی دانا و بۆ ماوەی 10 رۆژ ئەنجامدانی هەموو جۆرە چالاکییەک و خۆپیشاندانی لە مێردین قەدەغە کرد.
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین رایگەیاند "کە هێزێکی زۆری ئەمنی گەمارۆی باڵەخانەی شارەوانی مێردین-یان، داوەو راستەوخۆ (قەیوم) کەسێکی راسپێردراوی ئەردۆغان-یان لە جێگەکەی داناوە".
لە شارەوانیش خەلفەتی رحاش، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی شارەوانی و (محەمەد قەرەیلان)، هاوسەرۆکی شارەوانییەکەیان دەستبەسەر کردووە، دواتریش پۆلیس هەڵیکوتایە سەر جۆلەمێرگ و قەیومی لە جێگەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی شارەوانی هەکاری دانا.
ئەمە لە کاتێکدایە،مانگی ئاداری ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەچوو، کورد سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، دەم پارتی سەرۆکایەتی تەواوی شارەوانییەکانی باکووری کوردستانی بردەوە.
ب ح