کوردستانی

خه‌ڵكى هه‌ولێر له‌ بێ ئاوى خۆپیشاندانیان كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


خه‌ڵكى هه‌ولێر له‌ بێ ئاوى خۆپیشاندانیان كرد

مه‌ودا میدیا-

له‌كاتێكدا له‌ وه‌رزى زستان و باران بارینداین، به‌ڵام چه‌ندین گه‌ڕه‌كى شارى هه‌ولێر به‌ده‌ست نه‌بوونى بێ ئاوى ده‌ناڵێنن و ئه‌مڕۆش خۆپیشاندانیان كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، دانیشتوانی گەڕەکی تۆپزاوا لە هەولێر بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە گردبوونەوه‌، ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ چه‌ندین رۆژه‌ ئاوى خواردنه‌وه‌یان نییه‌ و رووبه‌ڕووى گرفت بوونه‌ته‌وه‌.

كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ ته‌نها گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژار نشینه‌كانى گرتووه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕه‌كه‌كانى تر هیچ گرفتێكیان نییه‌ و به‌پێى خشته‌ى دیاریكراو ئاویان پێده‌گات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ وه‌رزى هاوین هه‌موو رۆژێك خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌هۆى بێ ئاوى و تا ئێستاش حكومه‌ت نه‌یتوانیووه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان