کوردستانی

سێ بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر گیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر گیران

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ نه‌هێشتی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، سێ‌ بازرگانی‌ بیانیی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر و بڕی‌ پێنج كیلۆ گرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ری‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ هاتووه‌ "له‌ چالاكییه‌كدا تیمی به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ دوێنی‌ له‌ناو شاری هه‌ولێر، توانیان بڕی پێنج كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری كریستاڵ ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن كه‌ له‌لایه‌ن سێ‌ تۆمه‌تباری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هێنرابووه‌ ناو هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی فرۆشتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "دوای گرتنیان، هه‌رسێ تۆمه‌تبار په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره‌ ئه‌قڵییه‌كان، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan