گێتی
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دەزگای لوتکە بۆ كاروبارى پهنابهران و كۆچبهر و ئاوارهكان رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "لە مانگی یەکی 2024 ەوە زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر بە بەلەمی لاستیکی بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە بەریتانیا، کە لە فەرەنساوە رۆشتوون و کەناڵی ئینگلیزیان بەزاندووە، ئەم دەرئەنجامە لەوە زیاترە کە لە تەواوی ساڵی 2023دا تۆمارکراوە".
باسن لهوهشكرد"لە ئەمساڵدا لانیکەم 60 حاڵەتی مردن لە کەناڵی ئینگلیز تۆمارکراون، کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی قوربانیانی رێگاکەیە".
ئهوهشی خستەڕوو "خراپترین رووداوی خنکان لە ئەمساڵدا دەگەڕێتەوە بۆ3ی ئەیلول، کاتێک لانیکەم 12 کۆچبەر کە نیوەیان کەسانی خوار تەمەنی یاسایی بوون، دوای نوقمبوونی بەلەمە لاستیکییەکەیان گیانیان لەدەستدا".
ئهوهش لهكاتێكدایه ساڵی رابردوو کەمتر لە 30 هەزار کەسی هاتوو بۆ بەریتانیا تۆمارکراون، ئەمەش دابەزینێکە دوای هاتنی ژمارەی پێوانەیی زیاتر لە 45 هەزار کەس لە ساڵی 2022دا.
ع