کوردستانی

دووسایدكردنى كه‌لار ــ ده‌ربه‌ندیخان 90% كاره‌كانى ته‌واوبووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووسایدكردنى كه‌لار ــ ده‌ربه‌ندیخان 90% كاره‌كانى ته‌واوبووه‌
مه‌ودا میدیا-

پرۆژه‌ى دووسایدكردنى شه‌قامى كه‌لار ــ ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وامه‌ له‌ كاركردن و له‌ ئێستادا ته‌واوبوونى كاره‌كانى گه‌یشتووه‌ته‌ 90%، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیای جێبه‌جێكاریش رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌گه‌رچى وه‌رزى باران و سه‌رما هه‌ندێك خاویان ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ كاتى خۆیدا ته‌واوى ده‌كه‌ن".

عوسمان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى جێبه‌جێكار كه‌ كۆمپانیاى بێشكانه‌، بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ ئێستادا به‌رده‌وامن له‌ كاركردنى پرۆژه‌ى جووتسایدكردنى كه‌لار ــ ده‌ربه‌ندیخان و به‌جۆرێكیشه‌ كاركردنیان، ئاسته‌نگییه‌كى واى بۆ هاتوچۆكاران دروستنه‌كردووه‌".

وتیشى "له‌ ئێستادا به‌ رێژه‌ى 90%ى كاره‌كانیان ته‌واو بووه‌ و هه‌ر به‌و پێوه‌ره‌ى كه‌ دیاریكراوه‌ تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م كاره‌كان له‌ پرۆژه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت و ته‌واوى رێگه‌كه‌ ده‌بێته‌ دووساید".

له‌ باره‌ى دروستبوونى ئاسته‌نگیش له‌ به‌رده‌م كاره‌كانیان به‌هۆى هاتنى وه‌رزى زستان و بارانبارینه‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "بێگومان وه‌رزى باران و سه‌رما هه‌ندێك خاویان ده‌كاته‌وه‌ له‌ كاركردن، به‌ڵام نابێته‌ رێگر له‌ كاركردن و له‌و واده‌یه‌ى دیاریكراوه‌ بۆ ته‌واوبوون، دوایان ناخات".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان