کوردستانی

پارتى له‌رێگه‌ى وه‌زيرەكانیه‌وه‌ فشار له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى له‌رێگه‌ى وه‌زيرەكانیه‌وه‌ فشار له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و زانیارییه‌ تایبه‌تانه‌ى به‌ مه‌ودا میدیا دراون "پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ رێگه‌ى وه‌زيرەكانیه‌وه‌ ده‌ستى كردووه‌ به‌ فشاركردن له‌ فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه‌ هه‌ژمارى من پڕبكه‌نه‌وه‌".

له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نوسراوى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كرد و داواى كرد فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان و پزیشكانى ته‌ندروستیی به‌خێرایی هه‌ژمارى من پڕبكه‌نه‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سزا ده‌درێن".

له‌ ماوه‌ى رابردوو وه‌زیره‌كانى ترى سه‌ر به‌ پارتى به‌هه‌مان شێوه‌ داوایان له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانیان كردووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان فۆڕمى هه‌ژمارى من پڕبكه‌نه‌وه‌.

مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌شى زانیووه‌ "فشاره‌كه‌ى پارتى له‌به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ كه‌ له‌به‌غدا ده‌ستیپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ بانكه‌ عیراقییه‌كان ته‌وتینى مووچه‌ بكه‌ن".


Qaiwan
Qaiwan