گێتی

تره‌مپ نزیكه‌ له‌ بوون به‌ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تره‌مپ نزیكه‌ له‌ بوون به‌ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا

مه‌ودا میدیا-

نزیكه‌ى له‌ %90ى ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌ و تائێستا دۆناڵد تره‌مپى، كاندیدى كۆمارییه‌كان نزیكه‌ له‌ بوون به‌ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاو زۆرینه‌ى ویلایه‌ته‌كانى بردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ریژه‌ى ده‌نگه‌ جیاكراوه‌كان "کۆمارییەکانی ئەمەریکا زۆرینەی ئەنجوومەنی پیرانیان مسۆگەر کرد؛ لە 100 کورسی ئەنجوومەکە 51 کورسیان بەدەستهێناوە، له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ خه‌ریكه‌ نیوه‌ زیاترى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌بات".

لە دواین ئەنجامی بەرایی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا، لە 40 ویلایەت،  بە گوێرەی ئەنجامەکان دۆناڵد ترەمپ 247 خاڵی بەدەستهێناوە و لە بەرامبەردا کامالا هاریس 210 خاڵی بەدەستهێناوە.

هاوکات، تەنها دەنگی 7 ویلایەت ماوە، کە بە ویلایەتی یەکلاکەرەوە دادەنرێن، به‌ڵام به‌پێى پێشبینییه‌كان كامالا هاریس هیچ ئه‌گه‌رێكى سه‌ركه‌وتنى نییه‌ له‌و حه‌وت ویلایه‌ته‌وه‌ و تره‌مپ له‌ پێشتر ده‌بێت.

ع

Qaiwan
Qaiwan