کوردستانی

ئه‌مه‌ریكا چه‌ك و كه‌لوپه‌لى سه‌ربازيى گواسته‌وه‌ بۆ حه‌سه‌كه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا چه‌ك و كه‌لوپه‌لى سه‌ربازيى گواسته‌وه‌ بۆ حه‌سه‌كه‌

مه‌ودا میدیا-

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوو فڕۆکەی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی کەرەستەی سەربازيی و لۆجستییان گواستوەتەوە بۆ هەریەکە لە بنکەکانی قەسرەک و شەدادی لە لادێکانی حەسەکە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە "فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازيی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆژی سێشەممە گەیشتوەتە بنکەی قەسرەک لە لادێکانی حەسەکە و کەرەستەی سەربازيی و لۆجستی تێدابووە، هاوکات فڕۆکەیەکی دیکەش لە بنکەی شەدادی نیشتوەتەوە و بەهەمانشێوە کەرەستەی سەبازی تێدابووە و دوو هێلیکۆپتەریش چاودێریان کردووە".

ئاماژەی بەوەشكراوه‌ "بەهێزکردنی پێگە سەربازییەکان دوای ئەوە هات کە هێزێکی زەمینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوون لە چەند بارهەڵگرێکی کەرەستەی سەربازيی و لۆجستی، بەرەو بنکەیەکی ئەمه‌ریکییەکان لە لادێکانی حەسەکە بەڕێکەوتن".

هه‌روه‌ها "بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ململانێ و ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

ئەوە لە کاتێکدایە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزی زیاتریان بردوەتە بنکەی کۆنیکۆ لە باکووری دێرەزور، جگە لەوەی چوار تۆپهاوێژ و چەکی پێشکەوتوو و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازيی نوێیان بردوەتە بنکەکە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی بوونی سەربازيی هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان