کوردستانی

مامۆستایانی ناڕازی هەژماری من رەتدەكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی ناڕازی  هەژماری من رەتدەكەنەوە
مەودا میدیا-

مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی هەژماری من و دواکەوتنی مووچە هۆشداری دەدەنە وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/11/6، نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی لە سلێمانی کۆبوونەوەو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند "کە ئەوان بەهەموو شێوەیەك پڕۆژەی هەژماری من رەتدەكەنەوە، دەبێت مووچە راستەوخۆ لەلایەن بانکەکانی ،، رەشید و رافیدەین،،ی سەربە حکومەتی عیراق دابەشبکرێت".

ئاماژەیان بەوەشکرد "هێنانی بانکی بازرگانی (TBI) لە بنەڕەتدا بە پیلانگێڕی دەبینن، لە ئەگەری دەستپێنەکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەدا، دەبێت حکومەت خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادە بکات، فەوتانی هیچ مووچەیەکیش قەبوڵناکەن.

باسیان لەوەشکرد "زیادکردنی ئەرک لەسەر شانی مامۆستایان بە ناوی جۆراوجۆری دیراسە نەکراو، لەگەڵ وانەی راهێنەر و دڵنیایی و جۆریی و سەپاندنی لێشاوێک ئەرکی بێ ماف رەتدەکەنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی ناڕەزایی تووند ناوەندەکانی خوێندنی گرتووەتەوە و مامۆستایان، بەشێک لە بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە رەتدەکەنەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان