کوردستانی
یەكێتی لیژنەیەك بۆ پێكهێنانی حكومەت پێكدەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەك بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: "یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی خۆی هەیە و لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكات، هاوكات بژاردەی پڕۆژەی لایەنەكانی دیكەش دەكات"
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خواست و داواكارییەكانی خەڵك بەرنامەی كاركردنمانەو هەموو هەنگاوێك لەپێناو دابینكردنی داهاتوویەكی گەشتر دەنێین".
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 20/10/2024، بەبەشداری 136 لیست و 1191 كاندید بەڕێوەچوو و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، 23 كورسی بەدەستهێنا.
ب ح
ب ح