کوردستانی

وەڵامی 28 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن رەوانەی دەستەی دادوەریی کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەڵامی 28 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن رەوانەی دەستەی دادوەریی کرا
مەودا میدیا-

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق، وەڵامی 28 تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی رەوانەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن کرد.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "کۆمیسیۆن وەڵامی 28 تانەی لە کۆی 41 تانە، لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن ناردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کارکردن لەسەر تانەکانی تر بەردەوامە و دوای ئامادەکردنی وەڵامەکانیان، رەوانەی دەستەی دادوەریی دەکرێن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دواى راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لایەنە کان و کاندیدەکان 41 تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە داوەو، 25 تانە لە سلێمانی، 12 تانە لە هەولێر، سێ تانە لە دهۆک و لە هەڵەبجە تانەیەک تۆمارکراوە.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان