کوردستانی

گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەکێتی وەفدی خۆی هەیە و بەمنزیکانە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە،  گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات"..

ئەوەشی خستەڕوو"یەکێتی، گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان دەکات، بەپێویستی دەزانێت بۆ پێکهێنانی حکومەت بۆچوونیان وەربگرێت، چونکە ئامانجیان راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و پێکهێنانی حکومەتێکی کارایە".

وتیشی "ئێمە لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆنەوە پۆستەکان دابەشناکەین، بەڵکو بە گفتوگۆ و بەپێی بەرنامەی هەڵبژاردنی سەرجەم لایەنەکان پۆست دابەشدەکەین".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان