کوردستانی
توركیا بۆردوومانى كرد و قوربانیی هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، درۆنى توركیا بۆردوومانى ئۆتۆمبێلى كرد و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك گیانیان له ده‌ستداوه.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان "لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سه‌ر تۆتۆمبێلێكى جۆری ساڵۆن قه‌مه‌ره به ته‌واوی سوتاوە".
له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه دوو سەرنیشینی بە تەواوی سوتاون و گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تائێستا ناسنامەکانیان ئاشکرانەکراوە و بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەیان تەرمی ئەو دوو کەسە نەناسراونەتەوە.
به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و دوو كه‌سه سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان بوو، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه رۆژى رابردوو ئۆتۆمبێلێكى تر بۆردوومانكرا.
ع