کوردستانی
نزیکەى 17 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە مەبەستی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان تائێستا زیاتر لە 60 هەزار کەس فۆرمیان پڕکردووەتەوە بۆ ئەوەى وەک بژمێر لە پڕۆسەکە بەشدار بن.
شوان جەبار، بەڕێوەبەرى دەستەى ئامارى سلێمانى رایگەیاند "لە دوو رۆژی داهاتوودا ناوى بژمێرەکان رادەگەیەنن، دواى ئەوە بەشدارى لە خولێکى راهێنان دەکەن، لە رۆژانى 13 تاوەکو 15ی ئەم مانگە، دواتر لە رۆژانى 11/16 تاوەکو 11/19 دەست بە پڕۆسەی سەرژمێریی دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە هەرێمى کوردستان 60 هەزار و 750 کەس، فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە و بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەش پێویستی بە نزیکەى 17 هەزار کەسە و لە ماوەى دوو رۆژى داهاتوو ناوى وەرگیراوان رادەگەیەندرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژانی 20 و 21/ 2024/11 پڕۆسەى سەرژمێری گشتیی لە سەرتاسەری عیراق بەڕێوەبچێت.
ب ح