کوردستانی

میری ئێزیدییان: دەمەوێت رۆڵی خێر بگێڕم

مەودا میدیا - سلێمانی |


میری ئێزیدییان: دەمەوێت رۆڵی خێر بگێڕم
مەودا میدیا-

میری ئێزیدیان دەڵێت "لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم هاتووەتە شاری سلێمانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەشێک لەلایەنەسیاسییەکان و دەیەوێت رۆڵی ناوەندگیری لەنیوانیاندا بگێڕێت"

میر حازم تەحسین، میری ئێزیدیان لە عیراق و جیهان رایگەیاند "پێشنیارم بۆ سەرۆکی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان کرد، کۆببنەوە و ناکۆکییەکان وەلاوە بنێن، چونکە خەڵکی هەرێمی کوردستان ماندوون و دۆخی کوردستان خراپە، بۆیە وەک میری ئێزیدییان هاتووەتە لای لایەنە سیاسییەکان و دەیەوێت رۆڵی خێر و ناوەندگیریی بگێڕێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکر د "لەسەر خواستی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان لە سلێمانی کۆبووەتەوە، وە هەروەها لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبووەتەوەو باسی پێشنیاری وەلاوەنانی ناکۆکییەکانی بۆ کردووەو بە سنگێکی فراوان وەریانگرتووە، پێی راگەیاندووە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان ماندوون و دەبێت یەکڕیز بن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان