کوردستانی
پشدەر... بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵە کەسێک كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردهوه، بههۆى شهڕى دوو بنهماڵهوه كهسێك كوژرا، دوانى تریش برینداربوون.
له راگهیهندراوهكهى پۆلیس هاتووه "لە گوندی دووگۆمان سەر بە ناحیەی سەنگەسەر - قەزای پشدەر له قهڵادزێ، بەهۆی کێشەیەکی کۆن گرژی لە نێوان دوو بنەماڵە روویدا کە ئامۆزای یەکترن".
ههروهها "دواتر کەسێک لە ناو شەڕەکە بە ئۆتۆمبێل سێ کەسی لە لایەنی بەرامبەری شێلاوە و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتیەک بەناوی ( ع . ٲ . ح)ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1989 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی دووگۆمان گیانی لەدەستداوە و دوانی تریش بریندارن کە هەرسێکیان بران".
ئهوهش خراوهتهڕوو "دوای ڕووداوەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە یەکێک لە بریندارەکان بەڕێکراوە بۆ سلێمانی، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی رووداوەکە دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە".
ع