گێتی

دۆناڵد تره‌مپ: توركیا وێران ده‌كه‌م

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆناڵد تره‌مپ: توركیا وێران ده‌كه‌م

مه‌ودا میدیا-

دواى ده‌رچوونى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان وێرانى ده‌كه‌م وه‌ك پێشتر كردم.

دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدى ده‌رچوو بۆ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی و له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی، كه‌ ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌سه‌ر ناوچه‌ی كورده‌كان له‌ سووریا كاردانه‌وه‌ی ئیداره‌كه‌ی چی ده‌بێت؟ له‌ وه‌ڵامدا وتی "ئه‌گه‌ر توركیا جارێكی تر هێرش بكاته‌وه‌ سه‌ر ناوچەی كورده‌كان لە باکوری سووریا ئه‌وا ئابورییه‌كه‌ی وێران ده‌كه‌م و پێشتریش ئه‌م كاره‌م كردووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد " باشتره‌ خۆی له‌ هه‌نگاوێكی وا به‌دوور بگرێت و هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر كورده‌كانى رۆژئاواى كوردستان".

سەرۆکایەتی یه‌كه‌می تره‌مپ 2016 ـ 2020، خراپترین ئیدارەی ئه‌مه‌ریكی بوو بۆ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، کە لەو ماوەیەدا ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی عه‌فرین له‌ 2018 و به‌شێكی تری رۆژئاوای كوردستان له‌ 2019 روویاندا و تره‌مپ ئه‌وكات وتی "كورده‌كان له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌م یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكایان نه‌دا و ئێستا بۆ داوای یارمه‌تی له‌ ئێمه‌ ده‌كه‌ن".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان