گێتی
عیراق ناوبژى تاران و واشنتۆن دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وتەبێژی حكومهتى عیراق رایگهیاند، ئێمە دەتوانین لەگەڵ ئەمهریکا و ئێران لەسەر ئاگربهست گفتوگۆ بکەین.
باسم عهوادى، وتهبێژى حكومهتى عیراق رایگهیاند "عیراق وەکو وڵاتانی ترى عەرەبی هەوڵ دەدات بۆ چارەسەری قەیران لە لوبنان و دەسخۆشی له قەتەر و میسر دەکەین بۆ هەوڵەکانیان لەو بارەوە".
وتیشی "ئێمه رۆڵی ناوبژیوان دەگێڕین لە نێوان ئەمهریکا و ئێراندا بۆ نیزک کردنەوەی روانگەکان".
باسى لهوهشكرد "عیراق دهیهوێ رۆلی گرنگ لە نزیککردنەوە و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن ببینێت".
ع