کوردستانی

پارتى هه‌ژمارى من بۆ هێزى رۆژ دروست ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى هه‌ژمارى من بۆ هێزى رۆژ دروست ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانتارێكى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ پارتى ده‌ستیكردووه‌ به‌ دروستكردنى هه‌ژمارى من بۆ هێزى رۆژ.

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى ده‌ستیكردووه‌ به‌ دروستكردنى هه‌ژمارى من بۆ هێزى رۆژ كه‌ هێزێكى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و هێزه‌ ژماره‌یان 17 هه‌زار كه‌سه‌ و له‌ بانكى زانكۆ له‌ هه‌ولێر هه‌ژماریان بۆ دروست ده‌كات".

وتیشى "هێزه‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیى به‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ نییه‌و بوونه‌ته‌ بارگرانى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، بگره‌ ئه‌و هێزه‌ ئه‌ركى پاراستنى بنكه‌و باره‌گاكانى توركیایه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان